هه‌ڵكه‌وت زاهیر و دينا
ڕاچڵه‌كین-
ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌ڕێی پرۆگرامێكی تایبه‌ت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌واداره‌كانی ئاڕاسته‌یان كردوه په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و دینه‌ی ئاشكرا كرد.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر باس له‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و دینه ته‌نها خوشك و برایه‌تیه و هیچ شتێكی دیكه نییه و دینه خوشك و خوێندكاری ئه‌وه"
هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌دایک بووی ساڵی ١٩٧٢ شاری سلێمانیه و پە‌یمانگای ھونه‌رە‌جوانە‌کانی بە‌شی موزیک تە‌واو کردووە لە ساڵی ١٩٩٢ ژە‌نیاری ئامێری ئۆبوا بووە، لە‌ھە‌مان ساڵدا دە‌ست بە کاری میلۆدی دانان کردووە یە‌کە‌م کاری وە‌ک میلۆدی دانان بۆ (ئە‌ژدە‌ر وە‌ھبی) بووە.
هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی منداڵه و ئێستا له شاری هه‌ولێر ده‌ژی، به‌رده‌وام بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ دینا جۆرێك گومانی لای فۆڵۆوه‌ره‌كانی دروستكردوه و زۆرێك له‌وان پێیان وایه خۆشه‌ویستی یه‌كترن و ئه‌مه‌ش له‌ڕێی كۆمێنت به‌رده‌وام له‌سه‌ر وێنه‌كانی ئه‌م ئاوازدانه‌ره له په‌یجه فه‌رمیه‌كه‌ی بۆی ده‌نوسن.