سۆلسکایەر باسی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ دەکات بۆ مان یونایتد

وەرزش

09/06/2020     ژمارەی بینراو 316

راچڵەکین- سپۆرت

 

ئۆلی گۆنار سۆلسکایەر راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دانی بەوەدانا کە حەز دەکات کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بگەڕێتەوە بۆ یانەکە، بەتایبەت لەبەر ئەوەی خۆی پێشتر یاریی لەگەڵ کردووە.

 

راهێنەرە نەرویجییەکە لەبارەی ئەو یاریزانانەی جیلی 1999 کە حەز دەکات لە پێکهاتەکەیدا بن، وتی: "رۆی کین و پۆل سکۆلز، بەڵام بیرتان نەچێت من لەگەڵ رۆناڵدۆش یارییم کردووە، ئەو باشترین یاریزانی جیهانەوەو حەز دەکەم لە پێکهاتەکەمدا بێت".

 

وتیشی: "هەموان بەڕوونی دەمان بینی ئەو دەیەوێت ببێتە باشترینی جیهان، زۆر قوربانیشیدا لەو پێناوەدا، ئێمەش وەکو یاریزانانی خاوەن ئەزموون تەنیا دەمانتوانی رێنیشاندەری بین".

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن