دەست
ڕاچڵه‌كین-
گیرخواردنی ده‌ماری ناوه‌ڕاستی ده‌ست یه‌كێكه له‌و حاڵه‌ته به ئازارانه‌ی كه هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئامانج حەسەن پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ده‌دات.
ئه‌م حاڵه‌ته دەکرێت بە 3 جۆرەوە بەپێی قورسی نەخۆشیەکە:
1-ئاسان.
2- مامناوەند.
3- قورس.
نیشانەکان:
بەگشتی نیشانەکانی بریتین لە سڕبوونی سێ پەنجە ونیو لەپەنجە گەورەکەوە، لەگەڵ بوونی ئازار لەشوێنی باسکراودا، لەجۆری سێهەم هەندێ جار ماسوولکەی لەپی دەست بچوک دەبێتەوە.
هۆکارەکانی:
زۆربەی کات لە ژن زۆرترەو بە هۆی سک پڕبوونەوە دەبێت و لەگەڵ ئیشی قورس لەگەڵ هەندێک نەخۆشی درێژ خایەن.
ناسینەوەی نەخۆشیەکە وەک هەموو نەخۆشیەک دوای پرسیار و وه‌ڵام و پشكنینی نەخۆشەکە دەبێت هێڵکاری دەماری دەستی بۆبکرێت.
چارەسەری نەخۆشیەکە :
جۆری2 و 3 بەنەشتەرگەری دەبێت و سودی زۆر دەبینن، جۆری یەک بە پشوودان و ئازارشکێن چاک دەبێت.