بۆ بەرزكردنی باڵا ئەم خۆراكانە بخۆ

تەندروستی

16/02/2020     ژمارەی بینراو 5740

راچڵەكین ـ

شێوازی خۆراكی تەندروست كاریگەری گرنكی هەیە لە گەشەكردنی باڵا لە مناڵ و مێردمناڵان دا ؛ بێگومان هۆكاری بۆماوەیی ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە دیاركردنی باڵای مرۆڤ بەڵام بەدخۆراكی و كەمی پڕۆتین و ڤیتامین و كانزاكان دەبێتە هۆی كورتی باڵا و وەستاندنی گەشە ۰

 ئەو خۆراكانەی یارمەتی گەشەی باڵا دەدەن :
۱ ـــ توور 
۲ ـــ سپێناخ و بڕوكلی 
۳ ـــ شیر و ماست و پەنیر 
٤ ـــ ماسی : بە تایبەت ماسی سەلموون و توونە 
٥ ـــ مریشك و گووشتی سووری بێ چەوری و بەز 
٦ ـــ شۆڤان یان ئاری شۆڤان ؛ هەروەها ئاردی بۆر و برنجی بۆر و گەنمەشامی 
۷ ـــ میوە : بە تایبەت مۆز ، قۆخ ، مانگۆ ، ئەنەناس، گێزەر ، قەیسی ، كاڵەك ، كیوی 
۸ ـــ هێلكە 
۹ ـــ سۆیا ، پاقلە ، نیسك ، نۆك ، ماش ، فاسۆلیا 
۱۰ ـــ گوێز ، بادام ، فستق 

 ئەو خواردنانەی پێویستە نەخورێن یان كەم بخورێن :
ــــ شەكری سپی و شیرینی 
ــــ ڤاست ڤوود وەك هەمبەرگر و پیتزا 
ــــ خواردنەوە گازیەكان وەك بیبسی و كۆلا و خواردنەوە وزەبەخشەكان 
ــــ جیلی بۆن و چبس 

 كۆمەڵێك ڕێنمیایی گرنگ بۆ زیاد كردنی باڵا :
ــــ دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی و نووستن بۆ ماوەی پێویست ؛ مناڵان سەروو سێ ساڵ پێویستە ڕۆژانە نزیكی
( ۱۰ ـــ ۱۲ سەعات بخەون ) و مێرد مناڵان پێویستە ڕۆژانە نزیكی ( ۹ ــ ۱۰ سەعات بخەون ) و زۆربەی لە شەودا بێت ۰

ــــ ئەنجام دانی وەرزش ڕۆژانە ؛ دواتر باشترین جۆرەكانی وەرزش بۆ زیاد كردنی باڵا دەخەمە ڕوو ۰
ــــ چوونە بەر خۆر ڕۆژانە بۆ ماوەی ( ۲۰ ـــ ۳۰ خولەك ) ؛ باشترین كات نێوان سەعات ( ۹ ـــ ۱۰ )ی بەیانی یە ۰

---- پێشتر بە چەند پۆستێك گرنگترین هۆكارەكانی كورتی باڵا و شێوازی چارەسەركردنیم بڵاو كردتۆتەوە لەم پەیجەدا ئەتوانیت بیخوێنیتەوە ۰

ئامادەكردنی: دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن