مەلا مەزهەر خۆراسانی
راچڵەكین-
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناو وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجامدانی نوێژی هەیینیان لەو مزگەوتە قەدەغە كرد كە مەلا مەزهەر خوراسانی تێدا پێش نوێژی دەكات.
مەلا مەزهەر خۆراسانی، وتاربێژی مزگەوتی حاج حمد امین نانەوا لە شاری هەولێر بە راچڵەكین-ی راگەیاند:" لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و وەزارەتی ئەوقافەوە دوای ئەوەی سەردانی مزگەوتەكەیان كردووە پێیان راگەیاندووە، مزگەوتەكە بچووكەو لە بەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم هەفتەیەوە نوێژی هەینی نابێت تێدا ئەنجامبدرێت."
سەبارەت بەوەی كە ئایا پابەندی بڕیارەكە دەبێت وتیی:" ئەی پابەند نەبم چی بكەم ئەوە بڕیاری حكومەتە و پێویستە جێبەجێی بكەم."
مەلا مەزهەر خۆراسانی وتاربێژی مزگەوتی حاج حەمەد ئەمین نانەوایە لە گەڕەكی حەسارۆك پشت ماجدی مۆڵ لە شاری هەولێر.