پشکنینی میز
ڕاچڵهكین-
یەکێک لە بەردەسترین و بێ ئازارترین پشکنینەکان پشکنینی میزە کە بەهایەکی پزیشکی زۆری هەیە، بەڵام قەت پێیان وتوی رمڵت هەیە؟ یان ههوكردنت هەیە؟ ئەمە مانای چییه و چۆن دهزانن؟ لهم بابهتهدا دكتۆر شارۆ پزیشکی گشتی ئهو نهخۆشی و حاڵهتانه دیاری دهكات كه پشكنینی میز دهتوانێت دهری بخات.
ئەنجامی پشکنینی میز کۆمەڵێک شت لە خۆ دەگرێت:
1-خرۆکەی سپی
2- خرۆکەی سور
3- ئیپیپیلیەڵ سێلز - رمڵ
4- رەنگ
5- سپێسیفیک گراڤیتی
ئەمانە مانایان چییه؟
-بینینی خرۆکەی سپی لە میزدا بە رێژەیەکی دیاریکراو واتە هەوکردنێک هەیە لە کۆئەندامی میزدا، دەکرێت هەوکردنەکە لە گورچیلەوە بیگرێتەوە هەتا دەرچەی میز.
-خرۆکەی سور واتە خوێنبەربوون و برینداری هەیە، جاری وا هەیە میزەکەش سوور نیە بەڵام پێمان دەڵێن خوێنمان هەیە وئەمە دەکرێت زۆر هۆکاری هەبێت لەوانە هەوکردن و بەرد و شێرپەنجە.
-رمڵ بینین واتە بریندارییەک هەیە لە کۆئەندامی میزدا کە وای کردوە خانەکانی کۆئەندامەکە لێببنەوە و لە میزەوە دەرچن بۆ نموونە لە کاتی هەبوونی بەرددا بەردەکە ئازاری چواردەوری دەدات و دەبێتە هۆی وەرینی خانەکان.
ئەگەر خرۆکەی سپی یان سوور یان رمڵم هەبێت چی نیشانەیەکم تێدا دەردەکەوێت؟
١. ئازار لە کاتی میزکردن
٢. کزانەوە لە کاتی میز کردن
٣. گۆرانی رەنگی میزەکە
٤. ئازاری ناو کەلەکە یان بەشی خوارەوەی سک
٥. تا
٦. دڵتێکەڵهاتن
٧. زۆر میزکردن
٨. بۆنی ناخۆشی میز
٩. هەستکردن بە گیان ئێشە و هیلاکی
پشكنینی میز بەسە بۆ تەشخیسکردنی نەخۆشی میز و میزەرۆ؟
نەخێر. پشكنینی میز یەکەم هەنگاوە و کۆمەڵێک زانیاری و بەرچاوروونی دەدات بە پزیشکەکەت بەڵام بەس نییە و پێویستە پشکنینی تر بکرێت وەکو نازورو و سۆنەر و فەحسی خوێن و هتد بۆ گەیشتن بە هۆکاری ئەنجامە نامۆکانی پشكنینی میز، ئەگەر هیچ کام لەو نیشانانەت هەبوو بچۆ پشكنینێكی میز بکە.