نائارام
ڕاچڵه‌كین-
ئاساییه ئه‌گه‌ر باری ده‌رون و هه‌ستی مرۆڤ ناو به‌ناو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له كه‌سایه‌تی تۆدا هه‌یه ئه‌وه مانای وایه تۆ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئارام نیت.
1-به‌رده‌وام خۆت به قوربانی ده‌زانیت:
یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی ده‌یسه‌لمێنێت تۆ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئارام نیت ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت مافت ده‌خورێت و ئه‌وانی دیكه خۆیان به‌سه‌ر تۆدا زاڵ كردوه و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر مافه‌كانت ده‌خۆن.
2-خۆشه‌ویستی له پله‌ی خاوه‌ندارێتی:
ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكت ئه‌وه‌نده خۆش ده‌وێت ده‌ته‌وێت ته‌نها خۆت خاوه‌نی بیت ئه‌وه مانای وایه تۆ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئارام نیت و بۆشاییه‌كی زۆر له ژیانتدا هه‌یه و ده‌ته‌وێت به‌و كه‌سه پڕی كه‌یته‌وه كه خۆشت ده‌وێت.
3-هیچ ڕازی نیت له شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ت:
ئه‌گه‌ر تۆ متمانه‌ت به‌خۆت نییه و له شێوه‌ی خۆت ڕازی نیت ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه متمانه‌ت به‌خۆت نییه.
4-ئه‌وانی دیكه به ئاسانی ده‌توانن كار له تۆ بكه‌ن:
كاتێك ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت به ئاسانی توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت ڕه‌خنه له‌تۆ بگرن و به وشه‌یه‌كی ئه‌وان كارت لێبكرێت ئه‌وه زۆر گرنگه به خۆتدا بچیته‌وه.