بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا دەستگیركرا

عێراق

16/02/2020     ژمارەی بینراو 415

راچڵەكین

بەفەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق، بەڕێوبەری ناحیەی جەلەولا دەستگیركراو  هێزێكی تایبەت لە پارێزگای دیالەوە رەوانەی ناوچەكە كرا بۆ دەستگیركردنی ئەو بەپرسە.

خەلیل خوداداد، ئەندامی مەڵبەندی یەكێتی لە خانەقین، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاند، یەعقوب لهێبی بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا، بەهۆی سكاڵای ژمارەیەك عەرەبی هۆزی "كەرەوی" دەستگیركراوە.

وتیشی: هۆزی كەرەوی لە ناحیەی جەلەولا ئەو فشارانەیان درووستكردووە بۆ لادانی بەڕێوبەری ناحیەكە، چونكە لە كوردەوە نزیكەو پێشتر لە سەردەمی هەبوونی پێشمەرگە لەو ناحیەیە، هەر یەعقوب لهێبی بەڕێوبەری ناحیەكە بووە، بەڵام لە ئێستادا دەیانەوێت كەسێكی نزیك لەخۆیان لەو پۆستە دابنێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن