نان بە جۆ و گەنمی خۆماڵی و بە کەپەکەوە
ڕاچڵه‌كین-
زۆربەی نەخۆشیەکانی ئەمڕۆ ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ به‌كارهێنانی ئاردی سفر له دروستكردنی نان و شیرینیه‌كاندا،چونکە زۆربەی مادە بەسوودەکەی تێدانیە له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر بدر سورچی شارەزا لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان و خواردنی سروشتی دیارترین سوده‌كانی نانی جۆ و گه‌نمی خۆماڵی به كه‌په‌ك له‌م بابه‌ته‌دا باس ده‌كات.
1- ناھێلێت چەوری لە بۆڕی خوێن بنیشێت بۆیە پارێزگاری لە جه‌ڵته‌ی دڵ دەکات .
2- لە دڵته‌نگی دەمانپارێزێت.
3- پارێزگاری دەکات لەقەڵه‌و بوون بە ھۆی بوونی ریشالێکی زۆر تیایدا.
4- کاری ھەرکردن ئاسان دەکات و گەدە ئازار نادات .
5- لە نەخۆشی قۆلۆن دەمانپارێزێت.
6- پارێزگاری دەکات لە قەبز بوون.
7- پارێزگاری لە پرچ ھەڵوه‌رین دەکات .
8- ڕێگری دەکات لە دروست بوونی بەردی گورچیلە.
9- توانای جنسی پیاو و ئافرەت زیات دەکات.