كێڵگه‌یه‌كی دارخورما له عێراق بوه به بیابان
ڕاچڵه‌كین-
چالاكوانه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی ناوچه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه كه پێشتر كێڵگه‌ی دارخورما بووه و له ئێستادا بۆته بیابان دوای سوتانی داری خورماكان به‌هۆی گرنگی پێ نه‌دانی حكومه‌ت به‌كشتوكاڵ له‌كاتێكدا كشتوكاڵ به‌رهه‌مێكی گرنگه له عێراقدا.
ئه‌م وێنانه له ناوچه‌ی" دۆره" له باشوری به‌غداد گیراون و به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوون به‌م جۆره گۆڕاوه و به‌شێك له چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ریه‌كانی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق له ساڵی 2003.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاته‌نه‌ی كه به نیشتیمانی خورما ناسراوه و یه‌كێك له به‌رهه‌مه سه‌ره‌كیه‌كانی كشتوكاڵ تیایدا خورمایه.