10 زانیاری ده‌رون ناسه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بناسی
ڕاچڵه‌كین-
كه‌سایه‌تی مرۆڤ چه‌ندین لایه‌نی شاراوه‌ی تیادایه كه ناسینه‌وه و لێ تێگه‌یشتنی ئاسایی نییه،له‌م بابه‌ته‌دا به 10 زانیاری ده‌رون ناسی ئاشنا ده‌بیت بۆ ناسینی كه‌سانی ده‌وروبه‌رت پێویستت ده‌بێت.
1-زانایانی دەرونناسی دەڵێن: ئەگەر ویستت هەستی کەسی بەرامبەرت بزانیت، وای لێ بکە پێ بکەنێت، ئەگەر بە ئاسانی پێکەنی ئەوه مانای وایه سه‌رسامه پێت.
2- بە پێی زانستی دەرونناسی: ئەو کەسەی کاتێک دەخەوێت و سەرینەکەی دەخاتە باوەشی، ئەوە بە ڕاستی بیری کەسێک دەکات.
3-هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ مرۆڤەکان بە جیاوازی ئەقڵیەت و ڕەوشتیان پێویستی بە ئارام گرتنە، وە هەندێک جاریش پێویستی بە خۆ گێل کردنە بۆ ئەوەی بتوانی بەردەوام بیت لەگەڵیان.
4-داوای لێبوردن کردن بە ساردی سوكایه‌تی كردنه به كه‌سی به‌رامبه‌ر بۆ جاری دووه‌م.
5-زۆربەی خەڵک کاتێک سەیری ئەو کەسە دەکەن کە سه‌رسامن پێی ناتوانن قسە بکەن.
6- ئەگەر پێت وابو ئەو کەسەی کە قسەت لەگەڵ دەکات درۆت لەگەڵ دەکات، بەتەواوی بێدەنگ بە، ئەگەر بینیت خەریکی ڕونكردنه‌وه و درێژ کردنەوەیە، ئەوە به‌ڕاستی درۆت لەگەڵ دەکات.
7-ئەگەر هەستی خۆت کەپت بکەیت و دەری نەبڕیت، دەتکات بە کەسێکی پڕ لە ڕق و سیستەمی بەرگری لەشت لاواز دەکات.
8-هەمیشە دڵی خۆت بەتاڵ بکەوە، جا بۆ باوکت بێت یا دایکت یا خوشک و براکەت یا هاوڕێکەت یا ئاژەڵە ماڵیەکەت، ئەمە زۆر سودی دەبێت.
9-خۆت بەتەواوی نیشان مەدە، پێویستە شتێک دەربارەی خۆت بشاریتەوە، چێژی ڕاستەقینە بریتیە لەوەی کە مرۆڤ تۆزێک شاراوەیی تێدا بێت، بۆ ئەوەی ئەوانی تر بەدوای دا بگەڕێن.
10- هەرگیز خۆشی خۆت لەسەر یەک کەس دروست مەکە، ئەمە بۆی هەیە بەتەواوی بتشکێنێت و لە ڕوی جەستەیی و دەرونیەوە وێرانت بکات.