فوئاد حسێن لە پۆستی وەزیری دارایی عێراق دەمێنێتەوە

عێراق

17/02/2020     ژمارەی بینراو 562

د. فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق

راچڵەكین

لەكابینەی نوێی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی محەمەد عەلاوی، چەند وەزیرێكی ئێستا لە پۆستەكانیان دەمێننەوە، لەوانەش د. فوئاد حسێن لەسەر پشكی پارتی، پۆستی وەزیری دارایی وەردەگرێتەوە.

حەنین قەدۆ ئەندامی هاوپەیمانیی فەتج لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی ئەخبارییە-ی راگەیاندووە، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، بۆ كەمكردنەوەی ئەو گوشارانەی لەلایەن كوتلە گەورەكانەوە خراوەتەسەری، بەنیازە چەند وەزیرێكی كابینەی پێشوو لە پۆستەكانیان بهێڵێتەوە.

وتیشی: عەللاوی وەزارەتە سیادییەكان بەبێ دەستكاریكردن دەهێڵێتەوە، لەوانەش هەرسێ وەزیری دارایی و ناوخۆو بەرگری لە كابینەی نوێش لە پۆستەكانیان بەردەوام دەبن.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، د. فوئاد حسێن كە لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەكابینەی پێشووی عادل عەبدولمەهدی پۆستی وەزیری دارایی عێراقی بەدەستەوەیە، لەكابینەی نوێش لە پۆستەكەی خۆی دەمێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن