رێژەی بڕینی مووچەی پێشمەرگە ئاشكرا كرا

کوردستان

27/06/2020     ژمارەی بینراو 9754

راچڵەكین-

رۆژی یەكشەممە 27-6-2020 مووچەی مانگی دووی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت ‌و دووشەممەش مووچەی یەكەكانی 70‌و 80 دابەش دەكرێن. دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی 21%ـی مووچە دەبێت كە بەپێی پلەی سەربازیی مووچەخۆران گۆڕانكاریی بەسەردادێت.
 
بەپێی زانیارییەكان، هیچ مووچەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە كەمتر لە 400 هەزار دینار نابێت، مووچەی پێشمەرگە سەتا 15 دەبڕدرێت و دواتر ئەو رێژەیە بەپێی پلەكانی سەرووتر بەرزدەبێتەوە.
 
نائیب ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە سەتا 20ـی مووچەكەی دەبڕدرێت، پاشان مولازم سەتا 21ـی مووچەكەی لێ دەبڕدرێت و نەقیبیش سەتا 22ـی مووچە و رائید سەتا 23ـی مووچەكەی لێ دەبڕدرێت.
 
عەقید لە وەزارەتی پێشمەرگە سەتا 28ـی مووچەكەی دەبڕدرێت و، پلەی عەمید سەتا 30ـی مووچەكەی لێ دەگێڕدرێتەوە.
 
پاشان پلەكانی سەرووتر لە لیوا و فەریق و فەریق رووكن نیوەی مووچەكەیان لێ دەبڕدرێت . بەپێی ئەو لێبڕینە ئەو مانگە 34 ملیار دینار دراوەتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی، پێشتر پێش بڕینی سەتا 21ـی مووچە 41 ملیار دینار مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بوو.
 
ژمارەی مووچەخۆرانی سەربازی  لە هەرێمی كوردستان 104 هەزار و 699 كەسن، كۆی مووچەخۆرانیش ملیۆنێك و 255 هەزار و 273 كەسن.

س/ رووداو

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن