راچڵەكین-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوا لەبەشێك لەنەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا دەكرێت سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە نەكەن.
د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستی نەخۆشە خۆشەویستەكان لەپەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی چەند كارێكی ناو نەخۆشخانە، لە بەرواری (۲۷/٦/٢٠٢٠) تا بەرواری (٤/٧/٢٠٢٠)، تەنها حاڵەتە كتوپڕەكان لە نەخۆشخانەی هیوا دەبینرێن."
وتیشی:" ئەو بەرێزانەی لەژێر چارەسەری كیمیای و هۆرمۆنیدان یان تەنها چاودێریان (متابعە) هەیە، لە دوای بەرواری (٤/٧/٢٠٢٠) سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بكەن."