به‌ 5 هه‌نگاو به‌رگری له‌شت به‌هێز بكه‌

تەندروستی

27/06/2020     ژمارەی بینراو 483

به‌رگری له‌ش

ڕاچڵه‌كین-

بەداخەوە خواردنێك یان دەرمانێك نیە بە تەنیا بەرگری لەشمان باشتر بكات بەلكو كۆی كۆمەڵێك فاكتەرە كە ئەگەر ئاگامان لێبێت بەرگری لەشمان باش دەبێت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره‌ ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك 5 هه‌نگاوی دیاریكردوه‌ كه‌ یارمه‌تی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ده‌دات.

1- خەوت باش بێت:
بە پێی توێژینەوەیەك كە لە بڵاوكراوەكانی زانكۆی هارڤەردا ئاماژەی پێكراوە، ئەو كەسانەی لە شەواندا ٦ كاتژمێر كەمتر دەخەون ٤ جار زیاتر نەخۆشی وەرزی دەگرن لەو كەسانەی لە ۷ كاتژمێر زیاتر دەخەون و كەم خەوی و درەنگ خەوتن هۆكارێكن بۆ كەمی بەرگری و زیاد بوونی ئەگەر هەوكردن لە لەشدا.
بۆیە باشترە:
ـ زوو بچۆرە جێگای نووستنەكەت
ـ رووناكی مۆبایل و رووناكی دەستكرد نەیدات لە چاوت پێش نیو كاتژمێر لە خەوەكەت
ـ مۆبایل بە كارمەهێنە لە ناو جێگادا
ـ ۷ـ۹ كاتژمێر بخەوە هەموو شەوێك
ـ لە دوای ٤ ی عەسرەوە چاو قاوە مەخۆرەوە
ـ لە پێش ۳_٤ كاتژمێر لە خەوتن هیچ مەخۆ

2- زۆرتر بجوڵێ:
وەرزش كردن ی بەردەوام زۆر گرنگە بۆ بەدووربوون لە نەخۆشی دل و زۆری پەستانی خوێن و شەكرە و بەرزبوونەوەی بەرگری لەش پێویستە بەلایەنی كەمەوە ۱٥٠ خوولەك هەموو كەسێك رۆشتن بكات لە هەفتەیەكدا.
دەتوانی رۆژانە لە مالەكەی خۆتدا ۱٥ـ۲٠ خوولەك هەموو رۆژێك هاتووچۆ بكەیت.

3- خواردنی تەندروست:
دووركەوتنەوە لە خواردنی شەكر و شیرینی و خواردنەوەی گازی و شەربەت و ئیشی هەویر. خواردنی سەوزە و میوەی رەنگاو رەنگ بۆ زیاد كردنی ڤیتامین و كانزا پێویستەكان.

4-  هەندێك رێكاری پێویستی تر: دووركەوتنەوە یان كەمكردنەوەی جگەرە كێشان و خواردنەوەی كحولی.

5- دابەزاندنی كێشی زیادە:
بە پێی توێژینەوەكان ئەگەری تووشبوونی نەخۆشیەكان زۆرتر دەبێت و بەرگری لەش كەمتر دەبێتەوە لەو كەسانەی كێشی زیادە یان هەیە یان قەلەون بۆیە دابەزینی كێشی زیادە یەكێكە لە پێویستیەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن