چیرۆكی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵێكی كچ له‌لایه‌ن پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
"پاریزگاری له ماڵی خۆت بكه" ئه‌مه یه‌كه‌م وشه‌ی دكتۆره دیلمان پزیشكی دادوه‌ریه و چیرۆكی خێزانێك ده‌گێڕێته‌وه كه یارمه‌تی پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌ده‌ن كه خزمی خۆیانه‌وه و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر كچه‌كه‌یان.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئافرەتێکی خاوەن منداڵ خزمێکی نزیکی بەساڵا چوو ڕادەگرێت و خزمەتی دەکات وەک باوکی .نازانێ کە ئەم پیاوە هەموو کات بۆی ڕەخساوە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر یەکێك لە منداڵەکانی ئەم خێزانە چونکە تۆزیک لەوانی تر بەرچاو تر بووە هەموو کات هه‌ڕه‌شه‌ی لەم منداڵە کردووە قسە نەکات دایکەکە به ڕێكه‌وت لە مۆبایلی کچەکەی نامەی هەڕەشە دەبینێت و هەموو شتێک لەناکاو ئاشکرا دەبێت"
دكتۆره دیلمان ده‌ڵێت" کە منداڵەکە هاتە لای لیژنەكه‌مان لە بارێکی دەروونی زۆر خراپ بوو ئێمە ئەوەی لەسەرمان بوو ناردمانە لای پزیشکی دەروونی ."
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌شڵێت"به‌ڕای من دەبوایە دایکەکە هەندێك زیاتر خۆی ماندوبكردایه لە چاودێری کردنی منداڵەکەی بەتایبەتی کە کەسێکی بێگانه لە ماڵ ده‌بێت، ڕێزگرتنی کەسی بەتەمەن ئەرکی سەرشانمامە بەڵام لە پاڵیەوە دەبێ پارێزگاری زیاتر بکرێت هەڵەی خێزانەکەش منداڵێکی وا چۆن موبایلی پێدەدەی بێ ئەوەی چاودێری بکەی."
لەم حاڵه‌تانەدا تکایە ڕاستەوخۆ منداڵ بێننە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی ئاسەواری لەسەر جەستەی وون نه‌بێت، دوای لیژنەی دادوەری پزیشکی دەروونی زۆر گرنگە نەک تەنها بۆ منداڵەکە بەڵکو بۆ دایک و باوکی منداڵەکەش.