پشكنین
ڕاچڵه‌كین-
هیچ شتێک بوونی نیە بەناوی پشكنینی گشتی له زانستی پزیشكیداو پشكننی پێویست ته‌نها پزیشك ده‌توانێت بۆ نه‌خۆشی بنوسێت، دكتۆر بۆتان پزیشكی شارەزای گشتی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر پشكنینی گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باس ده‌كات كه زۆر كه‌س سه‌ربه‌خۆ ئه‌م پشكنینه ده‌كه‌ن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" نەخۆشی هەیە هیچ پشكنینێكی پێویست نیە،و هەشە زۆر پشكنینی پێویستە، جا نەخۆش نازانێت کام پشكنینی تاقیگه‌ی پێویستە و کامەی پێویست نیە ئەگەر وابوایە پێویستمان بە پزیشک نەدەبوو وە زۆر تاقیگەش هەن قەت بە نەخۆش ناڵێن "نەخێر ئەو پشكنینه‌ت بۆ ناکەین هەتا پزیشک بۆت نەنوسێت"
ده‌شڵێت"ئەمە دیاردەیەکی هەڵەی بڵاوە و بۆ بەرژەوەندی گشتی دەبێت بوەستێندرێت و نەخۆش دەبێت ئازاد بێت لە کام تاقیگه پشكنینه‌كانی خۆی دەکات، بەڵام نابێت ئازاد بێت بە دڵی خۆی کام پشكنینی ویست بیکات، چونکە زۆربەی کاتەکان ئەو پشكنیانه‌ی نەخۆشەکان خۆیان دەیکەن پێویستی پێیان نیە و تەنها سەرف کردنی پارەیە کە دەکرێ لە پشكنینی گونجاوتر و پێویست تر سەرفی بکەن، یاخود هەر پشكنین نەکەن چونکە پێویستیان نیە و پارەکە بۆخۆیان هەڵگرن بۆ شتی دیکە."