کەرکوک؛ کوڕێک باوکی خۆی کوشت

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 4506

راچڵەکین-

شەوی رابردوو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە کەرکوک کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ باوکی خۆی لە خەو دا کوشت و دواتر هەڵات.

بە پێی زانیارییەکان مێرمنداڵەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤، باوکەکەش ناوی (کاردۆ محەممەد)ە، خەڵکی سنووری قەزای چەمچەماڵن و لە کەرکووک نیشتەجێن.

بە پێی وتەی دایکی کوڕەکە بۆ پۆلیسی کەرکوک، دوێنێ یەکشەممە باوکەکە لە کوڕەکەی توڕە بووە، بەڵام هیچ کێشەیەکیان نەبووە، تەنانەت شەو باوکەکە کوڕەکەی لای خۆیەوە خەواندووە، بەڵام دواتر شەو لە کاتی خەودا کوڕەکە باوکی بە گووللـە کووشتووە و دواتر هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن