فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 964

راچڵەكین

دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەردەكات.

بەگوێرەی یاداشتێكی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، كە رۆژی 2-6-2020 ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری و ئەندامانی پۆلیس كردووە، داوای لێكردوون تۆمەتبار شاسوار عەبدولواحید بگرن و بیدەن بە دادگاكەیان.

 

دادگاكە هۆكاری دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، گەڕاندووەتەوە بۆ خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، لەسەر ئەو تۆمەتەش لەبنكەی پۆلیسی خانەقا سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.    

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن