وەزارەتی دارایی رێنمایی تایبەت بە یاسای چاكسازی بڵاودەكاتەوە

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 5602

راچڵەكین

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، گشتاندن بۆ دوو رێنمایی دارایی دەردەكات، كە وردەكاری تایبەت بە خزمەت و پلەی وەزیفی و خانەنشینی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی روونكردووەتەوە.

رێنمایی دارایی ژمارە (12)، كە ئەمڕۆ 29-6-2020 بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ئاراستەی هەموو وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكانی بە وەزارەتەوە كردووەو تێیدا وردەكاری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ژمارە (4)ی ساڵی (2020) لە بواری "خزمەت و پلەی وەزیفی" روونكردووەتەوە.

بەپێی رێنماییەكە، پێویستە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێم پێداچوونەوە بە مەبەستی رێكخستنی پلە و ناونیشان و مووچەی وەزیفی سەرجەم مووچەخۆرانیان بكەن.

لە رێنماییەكەدا هاتووە، هەر رێكخستنەوەیەك بكرێت پێویستە لە چوارچێوەی وەزیفی گشتیدا بێت لەسەر بنەمای بڕوانامە و خزمەتی فیعلی و ئەو خزمەتانەی كە بە پێی یاسا بەركارەكان هەژمار كراون، هیچ خزمەتێكیش هەژمار ناكرێت ئەگەر بەپێی یاسا نەبووبێت.

لە خاڵێكی دیكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە پلەی وەزیفی و ناونیشان لەگەڵ مووچەی فەرمانبەر یەكدەخرێت و دەبێت بە حوكمی یاسای خزمەت و میلاكی ژمارە (25)ی ساڵی (1960) بێت.

لە رێنماییەكەدا هاتووە، هەر پلەیەكی وەزیفی و ناونیشانێك كە درابێتە فەرمانبەر كە هاودژ بێت لەگەڵ یاسای خزمەت و میلاكی ساڵی (1960) هەڵدەوەشێتەوە.

دەقی رێنماییەكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن