یەكێتی ئەوروپا سنوورەكانی بەڕووی چەند وڵاتێك دەكاتەوە

جیهان

30/06/2020     ژمارەی بینراو 758

راچڵەكین

یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا سنوورەكانی بەڕووی ئەو وڵاتانەدا بكاتەوە، كە توانیویانە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی باش كۆنترۆڵ بكەن، لە لیستی ئەو وڵاتانەی كە سنوورەكانی ئەوروپا بەڕوویاندا دەكرێتەوە، ئەمریكای تێدا نییە.

جۆزیف بۆرێل وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، بڕیاری كردنەوەی سنوورەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، 15 وڵاتی دەرەوەی یەكێتییەكە دەگرێتەوە، لەوانەش چین و تونس و جەزائیرو مەغریب.

بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپا لە سبەینێوە 1-7-2020 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو لیستی ئەو وڵاتانەش كە سنوورەكانی ئەوروپایان بەڕوودا دەكرێتەوە، ژمارەیان 15 وڵاتە، كە ئەمریكای تێدا نییە.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، لە سبەینێوە گەشتە ئاویی و ئاسمانییەكان لەنێوان وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و 15 وڵاتی جیهان دەستپێدەكاتەوە، بەڵام بەگرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن