بەرپرسێكی دیكەی رژێمی بەعس لە زیندان ئازادكرا

عێراق

30/06/2020     ژمارەی بینراو 658

راچڵەكین

وەزارەتی دادی عێراق فەرمانی ئازادكردنی بەرپرسێكی دیكەی رژێمی بەعسی لە زیندان دەركردو بەمەش دەبێتە دووەم بەرپرسی زیندانیكراوی بەعس كە لەماوەی دوو رۆژدا لە گرتوخانەكانی عێراق ئازاد بكرێت. 

ئەمڕۆ 30-6-2020، وەزارەتی دادی عێراق فەرمانی ئازادكردنی بۆ وەلید حامد تكریتی دەركرد، كە ناوبراو یەكێك بوو لە سەركردەكانی رژێمی بەعسی لەناوچوو، ماوەی 17 ساڵ بوو بەتاوانی ئەندامبوونی لە حزبی بەعس، زیندانی كرابوو.

وەلید تكریتی كە لەساڵی 2003 لەدوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق دەستگیركراو بە 17 ساڵ حوكمدرا، پارێزگاری بەسرە بوو، بەر لەوەرگرتنی ئەو پۆستەش، بەڕێوەبەری ئەمنی عامەی ئەو پارێزگایە بوو.

بەگوێرەی فەرمانەكەی وەزارەتی دادی عێراق، هۆكاری ئازادكردنی ئەو بەرپرسەی بەعس بۆ تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەی دێت، كە 17 ساڵ بوو.

دوێنێش وەزارەتی داد فەرمانی ئازادكردنی بۆ عەمید روكن بەرزان عەبدولغەفور تكریتی فەرماندەی هێزی پاسەوانی كۆماری (حرس جمهوری) دەركرد، ئەمەش دوای كۆتایی هاتنی ماوەی زیندانیكردنەكەی كە ئەویش بە 17 ساڵ زیندانی حوكم درابوو.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن