هاوپەیمانێتییەكی نوێ لە عێراق پێكدەهێنرێت

عێراق

30/06/2020     ژمارەی بینراو 529

راچڵەكین

سەرۆكی رەوتی حیكمە هاوپەیمانێتییەكی نوێی سیاسی پێكدەهێنێت و راشیدەگەیەنێت، ئامانجی ئەو هاوپەیمانێتییە بۆ پشتیوانیكردنە لە دەوڵەتێكی بەهێز، كە خاوەن ئیرادەی جەماوەری بێت.

عەمار ئەلحەكیم لەمیانەی راگەیاندنی هاوپەیمانێتییە نوێیەكەی، كە ناوی (عیراقیون)ی لێناوە، رایگەیاند: هاوپەیمانێتییەكە لەسەر هەردوو ئاستی پەرلەمانیی و جەماوەرییە، ئامانجیش لە پێكهێنانی، بۆ پشتیوانیكردنە لە دەوڵەتێكی بەهێز و بە توانا، كە خاوەن سەروەریی و ئیرادەی جەماوەری بێت.

سەرۆكی رەوتی حیكمە داواشیكرد بەزووترین كات هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، كە دوور بێت لە ساختەكاری و بەشێوەیەكی شەفاف و بێگەردانە بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، عەمار ئەلحەكیم دەیەوێت لەرێگەی پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە نوێیە، كە لە 31 پەرلەمانتار پێكدێت، پشتیوانی لە حكومەتەكەی مستەفا كازمی بكات و لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانیش ببێتە هێزێكی گەورەو كاریگەر لە بەرامبەر كوتلەكانی دیكەی شیعە، وەك سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدرو فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن