وەزارەتی پلاندانان روونكردنەوە لەسەر وەرگرتنی پارەی رێگاوبان دەدات

کوردستان

30/06/2020     ژمارەی بینراو 512

راچڵەین

وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم لەبارەی لێدوانێكی بریكاری وەزارەتەكە لەسەر وەرگرتنی پارەی رێگاوبان لە هاوڵاتیان، روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: لێدوانەكە لێكدانەوەی جیاجیای بۆكراوەو لە بەرنامەی حكومەتیشدا نییە پارە لە هاوڵاتیان وەربگیرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان، لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە كە لێدكانەوەی جیاجیا بۆ بەشێك لە قسەكانی زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانان كراوە، كە لەبەرنامەی لەگەڵ رەنج-ی كەنالی رووداو كردوویەتی، بەتایبەت لەوەرگرتنی پارەی رێگاوبان لەهاوڵاتیان.

وەزارەتەكە رایگەیاندووە، ئەوان لایەنی وەرگرتنی پارە نین لەهاوڵاتیان، پەرەپێدان و رێكخستنەوەی بەرنامەی حكومەتی هەرێمیش بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانە لەرێگەی پێشخستنی بوارە جیاجیا و هەماهەنگیكردن لەگەڵ كەرتی تایبەت.

 لەبەشێكی دیكەی روونكردنەوەكە هاتووە،  وەزارەتی پلاندانان رەشنوسێكی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كردووە هاوشێوەی وڵاتە پێشكەوتووەكان بۆئەوەی بتوانرێت بەشێك لەپرۆژەكان لەلایەن كەرتی تایبەت جێەبەجێ بكرێت، كە ئامانج لێی رەخساندنی دەرفەتی كار و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمە، لەناویاندا سێكتەری رێگاوبان.

وەزارەتی پلاندانان جەختی لەوەشكردووەتەوە كە نە لەبەرنامەی حكومەت و نە لە بەرنامەی وەزارەتەكەشدایە پارە لەهاوڵاتیان وەربگیرێت، ئەوەی باسیش دەكرێت تەنها پروپاگەندە و بەلاڕێدابردنی ناوەڕۆكی بابەتەكەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن