پیاوان
ڕاچڵه‌كین-
توێژینه‌وه نوێكان سه‌لماندویانه له ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه به‌هۆی كۆڤید 19 ه‌وه به‌شێك له پیاوان گرفتی لاوازی توانای سێكسیان بۆ دروست بووه و دكتۆره "زۆی ویلیامز" 5 ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ی پیاوان ده‌خاته ڕوو.
1-دابه‌زاندنی كێش:
ئه‌و پیاوانه‌ی كێشیان زۆره مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره و دڵ و به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێن زۆره و ئه‌مانه‌ش هۆكاری لاوازی سێكسین و دابه‌زاندنی كێش چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ده‌كات.
2-له جگه‌ره كێشان بوه‌سته:
جگه‌ره ته‌نها زیان به سییه‌كان ناگه‌یه‌نێت و توانای سێكسیش لاواز ده‌كات، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستوه هه‌تا ماوه و بڕی كێشانی جگه‌ره زیاتر بێت گرفتی سێكسی زیاتر بۆ پیاوان دروست ده‌كات.
3-سیستمی خۆراكیت بگۆڕه:
كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی ته‌ندروستی به‌ریتانی NHS باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێك له ڕێگاكان بۆ به‌هێزكردنی توانای سێكسی له پیاواندا گۆڕینی سیستمی خۆراكیه واته زیاد خواردنی " سه‌وزه و میوه و ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه" كه یارمه‌تی چالاككردنی توانای سێكسی ده‌ده‌ن.
4-به‌پێ بڕۆ:
ڕۆژانه ڕۆشتن به پێ بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك زۆر شت له ژیانی تۆی پیاو ده‌گۆڕێت.
5- كه‌متر خۆت ماندوو بكه و ماسولكه‌كانی حه‌وزت به‌هێز بكه:
كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندوێتی و سترێس وه‌رزشكردن بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی ناوچه‌ی حه‌وز یارمه‌تیت ده‌دات توانای سێكسیت به‌هێز بێت.