سلێمانی.. تەرمی خوشك و برایەك دۆزرانەوە

کوردستان

30/06/2020     ژمارەی بینراو 763

راچڵەكین

لە شاری سلێمانی، تەرمی خوشك و برایەكی بەتەمەن لەناو ماڵەكەی خۆیاندا دۆزرانەوەو بەوتەی دراوسێكانیشیان، تەرمەكان بۆنیان كردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 30-6-2020، لە گەڕەكی چۆمەی شاری سلێمانی، تەرمی ژنێكی تەمەن 72 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 61 ساڵ، كە خوشك و برای یەكترن، لەماڵەكەیاندا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، پێدەچێت ئەو خوشك و برایە، چەند رۆژێك لەمەوبەر گیانیان لەدەستدابێت، چونكە بەوتەی دراوسێكانیان، دوای ئەوەی هەستیان بە بۆنەی تەرم كردووە، پۆلیسیان لێ ئاگاداركردووەتەوەو هەردوو تەرمەكەش دەرهێنراون و رەوانەی پزیشكی دادوەری كراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن