ئاوی سپی چاو
ڕاچڵهكین-
ئاوی سپی چاو بریتیە لە دروستبوونی لێڵی لەسەر هاوێنەی چاو، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە پرۆتینەکانی چاو تۆپەڵ دەبن و ڕێگردەبن لە هاوێنە کە وێنەی ڕوون بنێرێت بۆ تۆڕەی چاو، دكتۆره سهناریا پزیشكی نهخۆشیهكانی چاو زانیاری زیاتر لهبارهی ئهم نهخۆشییهی چاو ڕوو ن دهكاتهوه.
ماڵپەڕی "Health line " لە بابەتێکدا باس لە ئاوی سپیی چاو دەکات و دەڵێت، تۆڕەی چاو ئەو ڕووناکیەی کە لە هاوێنەوە دێت دەیگۆڕێت بۆ ئاماژە و زانیاری و لەڕێگەی دەمارێکەوە دەیاننێرێت بۆ مێشک.
ئاوی سپیی چاو لەسەرخۆ سەرهەڵدەدات و پاشان کاریگەریی نەرێنی لەسەر بینایی دادەنێت. هەرچەندە ئەگەری هەیە تووشی هەردوو چاو ببێت، بەڵام بە گشتی تەنیا لە یەک چاودا دروست دەبێت و زیاتر تووشی کەسانی بەتەمەن دەبێت.
نیشانەکانی ئاوی سپیی چاو چین؟
- لێڵی و تەڵخیی بینایی
- کەمبوونەوەی ئاستی بینین لە شەودا
- جیانەکردنەوەی ڕەنگەکان
- زیادبوونی هەستیاری بە ڕووناکی زۆر
- چاوی تووشبوو شتەکان بە جووت دەبینێت