بۆچی ههندێك كهس دوای دابهزینی كێشیان به خێرای زوو كێشیان زیاد دهكاتهوه؟
ڕاچڵهكین-
هەندێك كات كە كەسێك كێشێكی زۆر بە خێرای دادەبەزێنێت لە دوایدا بە خێرایی زیادی دەكاتەوە ئهم حاڵهته هۆكاری زۆره و له دیارترینی هۆكارهكان دكتۆره ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك لهم بابهتهدا باسی دهكات.
هۆكار زۆرە بۆ ئەمە بەڵام سەرەكیتیرین هۆكار ئەوەیە كاتێك كەسەكە بە زەبری دەرمان یان باڵۆنی مەعیدە یان بە هۆی رێجیمێكی زۆر قورسەوە بە خێراییەكی زۆر كێشی دادەبەزێنێت لە ماوەیەكی كەمدا، لەبەرئەوەی كەسەكە جارێ شارەزا نەبووە لە لەشی خۆی وە هەروەها فریانەكەوتووە كە لەشی لەگەل شێوازێكی ژیانی تەندروستانەدا رابێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا كەسەكە بواری ئەوەی نەبووە خووە خراپەكانی كە دەبێتە هۆی قەلەوی لە خۆیدا بیگۆرێت. بۆیە تەنها بۆ ماوەیەی چەند مانگێك یان چەند هەفتەیەك دوای پەستانێكی زۆر كە دەیخاتە سەر خۆی، كێشێكی زۆر دادەگرێت لە دوایدا لێی بێتاقەت دەبێت و دەچێتەوە سەر شێوازی خواردن و ژیانی پێشتری ، بۆیە قەلەو دەبێتەوە و هەندێك جار كێشی دووقاتی پێشتریشی زیاد دەكاتەوە.
چارهسهر چی یە بۆ ئەمە؟
كاتێك ئێمە بیر لە كێش دابەزاندن دەكەینەوە دەبێت لە سەرەتاوە لەگەڵیدا بریار بەین كەشیوازی ژیان و خواردنمان بۆ هەتا هەتایی بگۆرین و بیر بكەینەوە كە ئێمە ئەو پلانەی دایدەنێین پلانێكی درێژخایەنەو دەبێت لە گەڵیدا برۆین.
ئەگەر وا بیر نەكەینەوە و تەنها دڵمان بە كێش دابەزینەكە خۆش بێت لە ماوەیەكی كورتدا و بیر لەوە نەكەینەوە كە جەستەمان تەندروست بێت بۆ هەتا هەتایی، ئەوا لە سەرەتاوە دیارە كە ئێمە سەركەوتوو نابین لە گەشتن بەئامانجەكەمان. ئەگەر بشگەین بەو كێشە نموونەییەی كە دەمانەوێت، ئەوا دلنیا بە كە تەنها بۆ چەند مانگێكە و ناتوانین بەردەوامی پێبدەین.