راچڵەكین-
ئەمڕۆ شەممە، ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر كۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتووچۆ دەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش ، قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی لەهەولێر نامێنێت، بەڵام قەدەخەی هاتووچۆی سنووردار جێبەجێدەكرێت و هەندێك شوێن بەداخراوی دەمێننەوە.
بەھۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ھۆشداری وەزارەتی تەندروستی ھەفتەی رابردوو ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر بڕیاریدا لە 30/6/2020 تا 4/7/2020 ھاتووچۆ قەدەغە بكرێت.