قورگ ئێشه
ڕاچڵه‌كین-
بێ گوومان جارێك له‌ژیانت هه‌ستت به‌ناره‌حه‌تیه‌ك كردووه‌له‌قورگت به‌جۆره‌ها شێواز، وه‌ك ووشك بوون، ئازار، یان داڕوشان (كڕانه‌وه)، دكتۆر ڕه‌وه‌ند پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی قورگ، لووت، و گوێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه ئایا ئازاری قوڕگ مانای توشبونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌مرۆ تا چه‌ند له‌م نیشانه‌یه گوومان له‌تووشبون به‌كۆرۆنا بكه‌ین؟
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی كۆنترۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی ئه‌مه‌ریكی ئازاری قورگ یه‌كێكه له‌نیشانه‌كانی تووشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام، نیشانه‌هه‌ره‌باوه‌كانی كۆرۆنا پێكهاتووه‌له‌تایه‌كی به‌رز، كۆكه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
من هیچ نیشانه‌یه‌كم نه‌بووه له‌ناكاو تووشی قورگ ئێشه‌بووم، ترسم هه‌بێ له‌كۆرۆنا؟
جارێ پێش ئه‌وه‌ی قورگ ئێشه‌ببه‌ستینه‌وه‌به‌كۆرۆنا ده‌بێ بزانین چه‌ند هۆكارێكی جیاواز هه‌ن دوور له‌كۆرۆنا:
-هه‌ستیاری
-به‌كتریا و ڤایرۆس
-هه‌وای وشك
-ترشه‌ڵوكی گه‌ده
-جگه‌ره‌هه‌ڵمژین
-ڕژێنه‌كانی پشته‌وه‌ی لووت
بۆیه سه‌خته بتوانی ته‌نها له هه‌بوونی قورگ ئێشه‌بریار بده‌ین كه‌وا تاكه‌هۆكار كۆرۆنایه‌و هه‌رچه‌نده قورگ ئێشه له‌نێو لیستی نیشانه‌كانه به‌ڵام رێژه‌كه‌ی كه‌مه.
من له‌گه‌ڵ قورگ ئێشه‌هه‌ست به‌به‌رزی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ده‌كه‌م (تا)؟
زۆربه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی باسمان كرد ده‌كرێ پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌به‌رز كاته‌وه‌بۆیه‌ته‌نها ڕێگا بۆ دڵنیابوون، پێویسته‌پشكنین ئه‌نجام بده‌یت.
باشترین چاره‌سه‌ر چیه له‌ئێستادا گه‌ر پشكنین نه‌كه‌م؟
1-سه‌ره‌تا پێویسته‌تووشی شڵه‌ژان نه‌بیت له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی قورگ ئێشه‌ده‌كرێ شڵه‌ژان بێت (سترێس)
2- سه‌ردانی پزیشكی قورگ و لووت و گوێ بكه، ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه‌كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵته و بڕیارت داوه‌پشكنین نه‌كه‌یت باشتر وایه‌خۆت له‌ماڵه‌وه‌كه‌ره‌نتین بكه‌یت و خۆپارێزیه‌كان ئه‌نجام بده‌یت.
3- هۆكاره‌كان چاره‌سه‌ریان هه‌یه‌و باشترینیان زۆر ئاو خواردنه‌وه، شه‌كرۆكه‌ی قورگ، و غه‌رغه‌ره‌ی خوێ، هه‌ڵمژینی بوخاری گه‌رم.
4- قورگ ئێشه‌ماوه‌كه‌ی كورته، به‌ڵام له‌كاتی بوونی نیشانه‌كانی كۆرۆنا وه‌كوو تایه‌كی به‌رز، كۆكه‌ی وشك و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی سه‌ردانی نزیكترین سه‌نته‌ری كۆڤید بكه.