ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ستانه‌ت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵی ئه‌وه‌ گومانت له‌ خۆشه‌ویستی نێوانتان نه‌بێت

ستایل

04/07/2020     ژمارەی بینراو 576

خۆشه‌ویستی


ڕاچڵه‌كین-

خۆشه‌ویستی بنه‌مای یه‌كه‌می هاوسه‌رگیریه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ردوكتان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌تان تیادایه‌ ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ڕاستگۆن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و پێویست ناكات گومانت له‌ خۆشه‌ویست نێوانتان هه‌بێت.

1- بە بیرۆكەكانی یەكتر بێزار نەبن:
ئەگەر تۆ لەگەڵ هاوسەرەكەت هیچ كام لە ئێوە بە بیرۆكەی یەكتر بێزار نابن ئەوە مانای وایە خۆشەویستی ڕاستەقینە لەنێوان ئێوەدا بوونی هەیە.
 

2- په‌یوه‌ندی نرخێكی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ هه‌ردوولا:
ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی دوو كه‌س كۆ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو شتێكی دیكه‌ به‌نرختر بێت و جێگه‌ی‌ تایبه‌تی هه‌بێت و جیاوازتر له‌ په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و شوێنی كار ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ دوو هاوسه‌ری بێ گرفت ده‌بن.

3- بیركردنه‌وه‌كانتان نزیك بێت له‌ یه‌كه‌وه‌:
ئه‌و كاته‌ی‌ دوو كه‌س له‌ بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینیه‌كان وه‌ك یه‌ك یان نزیك له‌ یه‌ك بیریان كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه‌ له‌ نێوانیان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

4-به‌سه‌ر بردنی كات له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێ ئه‌وه‌ی‌ بێزار ببن:
كاتێك مرۆڤ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات چه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ بێت بێزار نه‌بێت ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه‌ بۆ خۆشه‌ویستی.

5-قوربانی بدات بێ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕێی پاداشت بێت:
هاوسەرە بەختەوەرەكان لە نپێناو یەكتر قوربانی دەدەن و چاوەڕێی پاداشتیش ناكەن .

6-به‌ڵێن ببەنە‌ سه‌ر:
به‌ڵێنی درۆ ئاماژه‌یه‌ بۆ خۆشه‌ویستی درۆ، ئەو پەیوەندیانەی بێ درۆن پڕ لە ئەڤینن.


7-ڕاستگۆ له‌ ڕه‌فتار و كردار:
ڕاسیتگۆی یه‌كه‌مین كلیلی به‌خته‌وه‌ری و سه‌ره‌كه‌وتنی ژیانی هاوبه‌شه‌ و هیچ كه‌س پیاو یان ئافره‌تی درۆزنی خۆش ناوێت و نایكاته‌ هاوبه‌شی ژیانی.

8-هه‌ستكردن به‌ ئارامی و بێ باكی له‌ وتنی خاڵه‌ لاوازه‌كان:
كاتێك ئافره‌ت هه‌ست به‌ ئارامی بكات له‌گه‌ڵ پیاوێك و بێ خه‌م خاڵه‌ لاوازه‌كانی خۆی لا باس بكات ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵی ته‌مه‌نێك به‌سه‌ر ببات.


9-سۆز و گرنگیدان:
یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی خۆشه‌ویستی سۆز و گرنگیدانه‌ به‌ به‌رامبه‌ر و شه‌رم نه‌كردن له‌ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن