هۆكاره‌كانی قژ ھەڵوەرین

تەندروستی

04/07/2020     ژمارەی بینراو 2257

قژ ھەڵوەرین


ڕاچڵه‌كین-

قژ ھەڵوەرین یەکێکە لە کێشە باوەکانی رۆژانە، بە ھۆیەوە نەخۆش سەردانی پزیشک دەکات. دەبێ بزانین کە چەندین ھۆکاری جیاواز ھەیە بۆ قژ ھەڵوەرین كه‌ له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره‌ سه‌رگوڵ  پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر باسیان ده‌كات.

هۆكاره‌كانی قژ ھەڵوەرین:-

1-  لە باوترین جۆرەکان ئەوەیە کە قژ لە رێژەی ئاسایی زیاتر دەوەری( رۆژانە ھەڵوەرینی ١٠٠ تاڵ موو ئاسایە) کەسەکە ھەست بە تەنک بوونی پرچی دەکات.کە ھەموو بەشەکانی سەری دەگرێتەوە، ئەم جۆرە زیاتر لە خانمان باوە، چەندین ھۆکاری ھەیە، وەکو: کەم خوێنی، لەرزوتا، بەدخۆراکی، دووگیانی و شیردان، نەخۆشیەکانی غودەی دەرەقی،نەشتەرگەری، راڕایی دەروونی ئەو ھۆکارانە کار لەسەر سوڕی ژیانی موو دروست دەکات و کاریگاریەکانی لەسەر موو دوای ٣ تا ٤ مانگ دروست دەبێت. لەم جۆرە دوای چارەسەرکردن و نەمانی ھۆکارەکان قژەکە دەگەرێتەوە باری ئاسایی خۆی.

2-جۆرێکی تری باوی قژ ھەڵوەرین، بریتی یە لە قژھەڵوەرینی بۆ ماوەیی، ھۆکاری ئەم جۆرەیان ھۆرمۆنە و بۆ ماوەییە. لە ھەردوو رەگەز روودەدات، بەڵام لە رەگەزی نێر زۆر زۆرترە. بە زیادبوونی تەمەن قژەکە دەست بە ڕوتانەوە دەکات بە تایبەتی لە باشی پێشەوە و ناوەڕاستی سەر. بەداخەوە ئەم جۆرە ناتواندرێ رێگەی لێبگیری، تەنھا بە ھەندێک دەرمان دەتواندرێ ھەڵوەرینەکە ھێواش بکرێتەوە. چاندنەوەی موو چارەسەرە لەم جۆرەدا.

3-  جۆرێکی تری قژ ھەڵوەرین روودەدا بە ھۆکاری دەرمان، بەتایبەتی دەرمانی کیمیایی کە مووی ھەموو جەستە بە خێرایی ھەڵدەوەرێ. بەڵام بەگشتی پاش ٦ تا ١٢ مانگ بەرەو ئاسایی بونەوە دەچێت.

 جگە لەم سێ جۆرە، چەندین جۆری تری قژ ھەڵوەرین ھەیە، لە ھەندێک حالەت لەوانەیە نیشانەی ھەندێک نەخۆشی بێ کاریگەری لە رەگی مووەکان کرد بێ و لەناوی بردبن.

بۆیە پێویستە لە کاتی ھەست کردن بە ھەڵوەرینی نائاسایی قژ، سەردانی پزیشکی پسپۆری پێست بکرێت بۆ دیاری کردنی حاڵەتەکە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن