راچڵەکین-
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگەیاند، به‌هۆی شكستی له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردنی تووشبووانی کۆرۆنا، تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كانی ''هایدرۆكسی كلۆرۆكین'' و ''لۆپیناڤیر/ریتۆناڤیر''ی راگرتووه كه له چاره‌سه‌ری په‌تاكه‌دا به‌كارده‌هێنران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە''ئه‌مڕۆ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئامۆژگاری لیژنه‌ی رێنموونیی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ربه تاقیکردنەوەی هاریکاری په‌سه‌ندكردووه بۆ كۆتاییهێنان به تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كانی هایدرۆكسی كلۆرۆكین و لۆپیناڤیر/ریتۆناڤیر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، ده‌رمانی هایدرۆكسی كلۆرۆكین و تێكه‌ڵه‌ی ده‌رمانه‌كانی لۆپیناڤیر/ریتۆناڤیر كه له چاره‌سه‌ری ئایدزدا به‌كارده‌هێنرێن، كاتێک به‌راورد ده‌كرێن به ده‌ره‌نجامی چاره‌سه‌ری ستانداری تاقیكردنه‌وه‌ی كاتیی رێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ''هیچی كه‌م نه‌كردووه'' یان ''زۆر كه‌م كه‌می كردووه‌ته‌وه''، له‌به‌رئه‌وه توێژه‌رانی تاقیکردنەوەی هاریکاری باسیان له‌وه كرد كه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه رابگیرێن.
دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی تاقیکردنەوەی هاریکاریدا تا ئێستا، پێنج هه‌زار و ٥٠٠ نه‌خۆشی له ٣٩ وڵاته‌وه وه‌رگرتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێكخراوه‌كه له میانی دوو هه‌فته‌دا، ده‌ره‌نجامه بەراییه‌كان رابگه‌یه‌نێت.
پێشتریش ئەو دەرمانە بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردەهات، بەڵام رێکخراوی تەندروستی جیهانی له ٢٥ی ئایاردا، به‌هۆی نیگه‌رانیی ته‌ندروستیی به‌كارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكین-یان له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی هه‌ڵپه‌سارد.