هۆكاره‌كانی هه‌ستكردن به‌ ئازاری ده‌ست و په‌نجه‌کان و مه‌چه‌ک

تەندروستی

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 49

ئازاری ده‌ست و په‌نجه‌کان و مه‌چه‌ک


ڕاچڵه‌كین-
 ئازاری ده‌ست و مه‌چه‌ک به‌ بۆنه‌ی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ک یان زه‌بر و برینداریه‌وه‌ ڕوو ده‌دات له‌ ئێسقان ، ماسولکه‌ ، ده‌مار ، بۆری خۆێنه‌کان ، به‌سته‌ر ، جومگه‌ ، پێستی ده‌ست و په‌نجه‌ و مه‌چه‌ک و پێویسته‌ وێنه‌ی هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێت تا به‌ شێوازی زانستی و دروست چاره‌سه‌ر بکرێت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره‌ هه‌ڤین دیارترین هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ ئازاری ده‌ست و په‌نجه‌ و مه‌چه‌ك باس ده‌كات.

 گرنگترین هۆکاره‌کانی :
1- سه‌وه‌فانی جومگه‌کانی مه‌چه‌ک و ده‌ست : وێنه‌ی هه‌موو جومگه‌کانی له‌ش جومگه‌کانی مه‌چه‌ک و ده‌ست و په‌نجه‌کان که‌م بوونه‌وه‌ی لینجی و داخورانی جومگه‌کان ڕوو ده‌دات.

2-  نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان .

3- کۆنیشانه‌ی کارپه‌ڵ ته‌ناڵ ( Carpal tunnel syndrome ) ؛ له‌ ئه‌نجامی بوونی فشار له‌ سه‌ر یه‌کێک له‌ ده‌ماره‌کانی ده‌ست .

4-  نه‌خۆشی هه‌وکردنی دیکۆرڤیه‌ن ( De Quervain's Tenosynovitis ) : بوونی ئازار له‌ بنی په‌نجه‌ گه‌وره‌ی ده‌ست و مه‌چه‌ک.
5-  بریندار بوون و زه‌بر به‌رکه‌وتن به‌ مه‌چه‌ک و ده‌ست و په‌نجه‌کان ؛ هه‌روه‌ها بوونی شکاوی و درز له‌ ئێسقانه‌کان ، له‌جێ چوونی جومگه‌کانی ده‌ست و په‌نجه‌کان و مه‌چه‌ک.
6- نه‌خۆشی شه‌کره‌.
7-نه‌خۆشی بۆری خوێنه‌کان : وه‌ک نه‌خۆشی ڕاینۆید.
8- نه‌خۆشی دێپوترین (Dupuytren's contracture ) : له‌ ئه‌نجامی ڕه‌قبوونی شانه‌ ناوپۆشه‌کانی ژێر پێستی ده‌ست.
9-  ئازاری په‌نجه‌ی ( Stenosing tenosynovitis (trigger finger) .
10-  نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ و ده‌رده‌ شاهانه‌ی درۆزنه‌.
11- زۆر به‌کارهێنانی ده‌ست و په‌نجه‌کان، بۆ نموونه‌ له‌ ئه‌نجامی زۆر به‌کارهێنانی مۆباێڵ و لابتۆپ .
12- سستی ده‌ماره‌کانی ده‌ست به‌ هۆکاری جیاوازه‌وه‌ .
13- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان و ئێسکه‌ نه‌رمه‌ .
14-که‌می هه‌ندێ ڤیتامین و کانزاکان : وه‌ک ڤیتامین دی ، کالسیۆم ، مه‌گنسیۆم .
15- هه‌ندێک نه‌خۆشی پێست : وه‌ک سه‌ده‌فی ، ئێکزیما .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن