ڕیجیمی کیتۆ
ڕاچڵهكین-
لەشی مرۆڤ بۆبەردەوام بوونی کارو چالاکییەکانی پێویستی بەوزە هەیە، وزە لە ئاسانترین شێوازیدا یان(گلوکۆز)ە، یان(کیتۆن)ە، دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر لهبارهی ئهم جۆرهی كیتۆ باس دهكات.
گلوکۆز وردکراوەی کاربۆهیدراتە(نیشاستەمەنی کان)، کیتۆنیش وردکراوەی چەوریە واتا ئەم دوو جۆرە کەبەهۆی ئەنزیم و دەردراوەکانی لەشەوە ئەهاڕڕێن وبچوک دەکرێنەوە بۆ بچوکترین گەرد لەپێناوی ئەوەی خانەوشانەکانی جەستەمان بتوانن بەکاری بهێنن وەک وزە.
کیتۆ دایت بەشێوەیەکی گشتی پێک دێت لەبەکارهێنانی چەوری وشیتەڵکردنی بۆکیتۆن و بەکارهێنانی وەک وزە لەلایەن لەشەوە، لەگەڵ بەکارهێنانی بڕێکی مامناوەند پڕۆتین و بڕێکی زۆرکەم کاربۆهیدرات( کاتێک دەڵێین کاربۆهیدران مەبەستمان خۆی نیە، مەبەستمان ئەوخواردنانەیە کەبڕێکی باش پڕۆتین وچەورییان تێدایەو هەندێکیش کاربۆهیدرات وەک: چەرەسات و پەنیر).
ڕێژەی خواردنەکان بەگشتی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- چەوری ٧٥٪ خواردنەکەت بێت.
2- پڕۆتین ٢٠٪.
3- کاربۆهیدرات ٥٪
ئەو خواردنانەی کە دەتوانرێت بخورێت و ئەوخواردنانەی دووربکەوینەوە لێی لەخوارەوە بۆتان ڕیزئەکەین:
ئەو خواردنانەی نایخۆیت:
1- شەکر
2- نان (جۆ، گەنم، گەنمەشامی).
3- برنج
4- پەتاتە
5- میوە هەموو جۆرێک
6- شیروماست ودۆ
7- پاقلەمەنی بەوشکی.
ئەو خواردنانەی کە دەتوانیت بیخۆیت:
1- مریشک
2- ماسی
3- گۆشت وکباب وهتد..
4- هێلکە
5- چەرەس هەموو جۆرێک
6- پەنیری چەور، کەرە قەیماغ
7- پاقلەمەنی بەتەڕی واتە شلەی پاقلە ولۆبیاوفاسۆڵیای تەڕ.
8- بامێ باینجان کولەکە
سرکەو لیمۆ ڕۆژانە بیخۆرەوە
ڕۆژی ٧-١٠ قاپی بچوک زەڵاتە دەبێت بخۆیت.
زەڵاتە هەموو سەوزەکان باشن بەتایبەت گروپی کروسیفیرەس کەپێک دێن لە: کەلەرم، قەڕنابیت، برۆکلی، تور و هەندێکیتر کەلەوڵاتی ئێمە دەست ناکەون