تەواوکەرە خۆراکیە وەرزشیەکان
ڕاچڵهكین-
تەواوکەرە خۆراکیە وەرزشیەکان هەر مادەیەک کە لەلایەن وەرزشوانان یاخوود کەسی ئاسایی بەکاردێت بۆ باشتر کردنی راهێنان، درووست کردنی ماسوولکە، سووتانی چەوری و کێش دابەزاندن. پرۆتین وەک باوتررین نموونە کە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاردێت، دكتۆر حهمه ڕهسوڵ پزیشکی پسپۆری وەرزشی ئهو هۆكارانه باس دهكات كه واتلێدهكات لهكاتی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له بهكارهێنانی تهواوكهره خۆراكیهكان دوور بكهویتهوه.
تێبینی: ئێمە لێرەدا باسی باشی و خراپی تەواوکەرە خۆراکیەکان ناکەین بەشێوەیەکی گشتی بەڵام بە هۆی پەتای کۆڤید-١٩ پێویستە وەرزشوانان ئاگاداربن و دوور بکەونەوە لەو تەواوکەرە خۆراکیە وەرزشیانە لەکاتی ئێستادا لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە.
1- لە کاتی کۆرۆنا وا باشترە ڕاهێنانی قورس نەکەی تا بەرگری جەستەت دانەبەزێ و بۆ ڕاهێنانی سووک و مام ناوەندیش پیویستت بە تەواوکەرە خۆراکیە وەرزشیەکان نابێت.
2- هەندێک لە تەواوکەرە خۆراکیە وەرزشیەکان ڤیتامین و بەهای خۆراکی تێدانیە بە بەراورد لەگەڵ خواردنی ئاسایی هەمەجۆر یٔەمەش وادەکات سوودی ئەوتۆی نەبێ لە رووی تەندرووستیەوە.
3- توێژینەوە هەیە کە پێشانی داوە %19 تەواوکەرە خۆراکیەکان مادەی رێپێنەدراوی وەک ستیرۆیدی تێدایە کە کاریگەری زۆر خراپی هەیە و بەرگری جەستە زۆر بێهێز دەکات. هەر بۆیە زۆر زۆر گرنگە کە وەرزشوانان بزانن کە تەواوکەرە خۆراکیەکان وەکو دەرمان چاودێری تەندرووستی چری لەسەر نیە و هیچ گەرەنتیەک نیە کە هیچ مادەیەکی زیانبەخش بە تەندرووستی لەو بەرهەمانەدا نەبێت.
4- ئەو برەی کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دیاریکراوە لەسەر بەرگی بەرهەمەکە زۆرجار راست نین. توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر 25 بەرهەم کراوە ئەوەی پیشان داوە کە لە %88 ئەو مادانەی کە لە بەرگی بەرهەمەکان نوسراوە لە راستیدا هەر مەوجوود نین یاخود برێکی کەم لە مادەکەی تێدایە، وە هەروەها تەنها لە %8 بەرهەمەکان مادەکانی ناوی هەمان ئەو بڕەن کە لە بەرگەکەیدا نووسراوە.
5. ئهو خاڵە تایبەتە بەو کەسانەی کە نەخۆشن و لەسەر دەرمانن، پێویستە ئاگادر بن کە هەندێک لە تەواوکەرە خۆراکیەکان کارلێک دەکەن لەگەل هەندێک جۆری دەرمانی وەک دەرمانی دڵ و گەشکە.
بۆیە تکایە لە سەردەمی کۆرۆنادا دوور بکەونەوە لە تەواوکەرە خۆراکیە وەرزشیەکان.