پارتی هەڵوێستی بەرامبەر هاوسەرۆكانی یەكێتی رادەگەیەنێت

کوردستان

18/02/2020     ژمارەی بینراو 1286

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی

راچڵەكین

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، هەڵوێستی حزبەكەی بەرامبەر هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: پیرۆزباییان لێدەكەین و هیواداریشین ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ رەحمەتی مام جەلال هەمانە، جێبەجێیان بكەین و كاریان لەسەر بكەین

ئەمڕۆ 18-2-2020 فازڵ میرانی لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند: یەكێتی هەر بڕیارێك دەدات ئێمە پیرۆزباییان لێدەكەین و هیوادارین سەركردایەتی نوێی یەكێتی دەستبەكارەكانی بكات و ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ رەحمەتی مام جەلال هەمانە، جێبەجێیان بكەین و كاریان لەسەر بكەین.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانیی بە هاوسەرۆكانی حزبەكە هەڵبژارد. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن