راچڵەكین-
كەمێك پێش ئێستا شێرزاد عەبدولڕەحمان، هونەرمەندو گۆرانیبێژ بەھۆی نەخۆشی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد.
(شێرزاد عەبدولرەحمان مامە)یە، لە عەشیرەتی نانەكەلییە، ساڵی 1958 لە گەڕەكی (تەیراوە) ی شاری هەولێر لە دایك بووە.
(شێرزاد عەبدولرەحمان) ساڵی 1970 لە رادیۆی كوردی بەغدا بە گۆرانی (دۆستە دۆستە) خۆی خزاندە نێو ھونەر و موزیك، پاشان چەندین گۆرانی دیكەی بڵاوكرایەوە و ناوبانگی دەركرد. دواتر گۆرانی (لیمۆ ھەی لیمۆ) بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن تۆمار دەكات، جگە لەوەش وەك بچووكترین ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ھاوكاری و گۆڤاری ڕەنگین سەدان ڕێپۆرتاژ بڵاودەكاتەوە،
شێرزاد عەبدولڕەحمان ساڵی 1984 لەگەڵ هونەرمەندی بواری شانۆ جیهان ئەحمەد ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەن 6 منداڵە 3 كوڕ و 3 كچ، بە ناوەكانی (ئیڤان - شیڤان - سۆنیا - ئالان - سۆلین - وارڤان)، جیهان ئەحمەد خوشكی هونەرمەندان (جەلال بەیار و جەمال دیلان)ـە.