10 ڕێنمایی زۆر گرنگ بۆ خاوهنی كێڵگه پهلهوهریهكان
ڕاچڵهكین-
لەئێستادا دەردە کوشندەکان ( پەتا ڤایرۆسییەکان ) بەتایبەت نەخۆشی نیوکاسڵ و ئای بی و ئەنفلۆنزا زۆر بڵاوبوەتەوە، کە نەخۆشی درمن و کوشندەیەو لە ناکاو ژمارەیەکی زۆر پەلەوەر دەکوژێت لەماوەی چەند ڕۆژێکدا.
ئهم نهخۆشییه چارەسەری کەمە ھەر بۆیە پێویسته خاوهن كێڵگهكان بەزوترین کات پەلەوەرەکانیان بکوتن (ڤاکسین) چ لە ڕێگای دەرزی چ لەڕێگای ئاوەوە
بهڵام دوای خوێندنهوهی ئهم ڕێنماییانە ئهو كاته مریشكهكانت بكوته:
1- واباشترە کوتانەکە بۆ زیاد لە یەک نەخۆشی بێت.
2- ھەر پەلەوەرێکت ھەیە بیکوتە ،مەڵێ توش نابێت ( قاز چەند قایمە ئەگەری توشبونی ھەیە، بۆ پەلەوەرەکانی تریش بە ھەمان شێوە قەل.. هتد).
3- ھەڵەیە ئەگەر بڵێی ئەم ساڵ یان بەھار کوتیومە ئیتر نایەوێت، چونکە دەبێت سێ مانگ جارێ ھەموو پەلەوەرەکانت بکوتیت (کوتان بە ئاو مانگی جارێك)
4- ھەڵەیە ئەگەر بڵێی جارێ بچوکن،چونکە بچوکترین پەلەوەر لە تەمەنی ٢ ھەفتەییەوە دەکوترێن.
5- دەبێت ئەو کوتانەی دەیکڕیت لای زیشك بێت و لە شوێنێکی سارددابێت ھەروەھا باشترە زۆر بەسەر وادەی کردنەوەی بوتڵەکەی تێپەڕ نەبوبێت.
6- پێویسته دهرمانهكه کوالیتییەکی باشی ھەبێت بەرھەمی وڵاتێکی باش بێت.
7- وتنی "ئەمڕۆ کوتانم کردووە ئیتر توشنابن ، ھەڵەیە چونکە ئەگەر بە دەرزییەکە بێت لە کەمی دوو ھەفتەی دەوێت تا بەرگری پەیدابکەن."
8- پەلەوەری نەخۆش ھەرگیز مەکوتە چونکە تەواو بەرگری لەشی دادەبەزێنێت و ئەگەری ھەیە بیکوژێت.
9- کاتێ پەلەوەری تازە دەکڕیت ڕاستەوخۆ تێکەڵی پەلەوەرەکانتی مەکە تا دڵنیادەبیتەوە لەوەی کە نەخۆش نیە و لە شوێنێکی تری دابنێ واتە کەرەنتینەی بکە .
10- مەھێڵە باڵندەی کێوی و باڵندەی تر تێکەڵ بە پەلەوەرەکانت بێت ، چونکە ئەگەری ھەیە ھەڵگری ڤایرۆسەکەبن و نیشانە پیشان نەدەن.
لە کۆتایدا پاک و خاوێنی خۆت و وشیاریت لە سەرو ھەمووشتێکەوەیە بە گرنگی دان بە تەندروستی پەلەوەرەکەت و پاک ڕاگرتنی شوێن و قاپی دان و ئاوەکەیان ئینجا تعقیم کردنی ، ھەروەھا کاتێ لە جێگەیەکی نەخۆشییەکەی تێدایە(مەیدانی پەلەوەر) دەستی لێمەدە و جلەکانت بگۆڕە دواتر بچۆرە لای پەلەوەرەکانت ،ھەموو شتێک سنوردار بکە تەنانەت سەردانکەران بۆلای پەلەوەرەکانت.
تێبینی:
ئێستا باشترین کاتە بۆ کوتانی پەلەوەرە تەندروستەکان و زۆریش گرنگە سەرەتای پایز کوتانەکە دووبارە بکەیتەوە، بەم شێوەیە پهلهوهرهكانت سهلامهت دهبن.
بەردەوام تەواوکەرە خۆراکیەکان و مەڵتی ڤیتامین بەکاربهێنە، گرنگترینیان ڤیتامین سی و ئیلیکترۆلایت بکە ئاوەکەیەوە بەتایبەتی پێش و پاش کوتان بۆ ئەوەی تەندروست بن و بەرگری لەشیان بەرزبێت.
ئا: دکتۆر پاڤێڵ عمر قادر
پزیشکی ڤێتێرنەری