باشترین سه‌رچاوه خۆراكیه‌كانی زینك و ڤیتامین سی
ڕاچڵه‌كین-
یه‌كێك له‌و پێكهاته پێویستانه‌ی كه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات" زینك" ه، له‌ڕێی خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراكه‌وه جه‌سته‌ت "زینك" ی ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌مه‌ش به‌رگری له‌شت به‌هێز ده‌بێت.
- ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌نده به زینك"گۆشتی سوور ، گۆشتی مریشك، شیر و ماست و به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه، پاقله و نیسك و نۆك" باشترین سه‌رچاوه خۆراكیه‌كانن.
- جگه له‌مه ڤیتامین سی له‌ناو" ته‌واوی به‌رهه‌می مزره‌مه‌نیه‌كان و و سه‌وزه و شلیك و بیبه‌ر " ه
- ڤیتامین ئه‌ی كه هاوشێوه‌ی ڤیتامینه‌كانی دیكه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات له‌ناو" گێزه‌ر و كوله‌كه و په‌تاته و ته‌ماته"دا هه‌یه.