پلەی گەرما لە شارێكی عێراق گەیشتە 51 پلەی سیلیزی

عێراق

10/07/2020     ژمارەی بینراو 257

راچڵەكین

دەستەی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێكی گەرمیا زۆربەی شارەكانی عێراقی گرتووەتەوەو پلەی گەرماش لە شارێكی باشوور گەیشتە 51 پلەی سیلیزی.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی دەستەكە، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمیای رووی لە وڵاتەكە كردووە، پلەكانی گەرما لەسەرجەم شارەكانی عێراقدا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، ئەمڕۆ 10-7-2020، پلەی گەرما لە شاری بەغدا 47 پلە بووەو هەولێر 44 پلە.

دەستەی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق ئاشكراشیكردووە، شاری بەسرە بەرزترین پلەی گەرمای تۆماركردووە، كە 51 پلەی سیلیزی بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن