عێراق.. 78 توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

10/07/2020     ژمارەی بینراو 195

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی توشبووانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش، زیاتر لە دوو هەزارو 840 حاڵەتی نوێی توشبوون و 78 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

وەزارەتەكە رایگەیاندووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، دوو هەزارو 848 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 78 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەسەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە تۆماركراوە.

ئامارەكە دەریدەخات لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 72 هەزار و 460 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ دوو هەزارو 960 توشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات 41 هەزارو 380 توشبووش چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن