ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین یەدەگی دۆلاریان هەیە

ئابوری

10/07/2020     ژمارەی بینراو 726

راچڵەكین

بەگوێرەی نوێترین ریزبەندی ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین یەدەگی دۆلاریان هەیە، وڵاتی چین لە پلەی یەكەم دێت كە نزیكەی سێ تریلیۆن و 400 ملیار دۆلاری عەمبار كردووە.

ریزبەندییەكە تایبەت بە ساڵی 2020 و تیایدا 10 وڵاتی جیهان لە ریزبەندییەكەدا تۆماركراون كە زۆرترین یەدەگی دراوی دۆلاریان هەیە.

لەپلەی یەكەم چین دێت كە خەزێنەكانی سێ ترلیۆن و 399 ملیار دۆلاری تێدایە، دوای ئەویش وڵاتی ژاپۆن دێت بە عەمباركردنی یەك تریلیۆن و 387 ملیار دۆلار، لە پلەی سێیەمیش وڵاتی سویسرا دێت بە 850 ملیار دۆلار، بەرازیلیش لە پلەی دەیم و كۆتایی ریزبەندییەكە دێت بە 359 ملیار دۆلار.

لە ریزبەندییەكەدا سعودیە وەك تاكە وڵاتی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت، كە پلەی پێنجەمی گرتووەو كۆی یەدەگی دراوی بە 500 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن