کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەستپێکرد

عێراق

11/07/2020     ژمارەی بینراو 393

راچڵەکین-

کاتکۆ٦:٠٠ بەیانی ئەمڕۆ شەممە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق بە ئامانجی ریشەكێشكردن و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە چوار میحوەری سنووری پارێزگای دیالە دەستیپێكرد.

لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە:" لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە (قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق) بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دیالە دەستیپێكرد".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە لە هەریەك لە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، سەڵاحەددین، سامەڕا، دوو لیوای كۆماندۆی سەربە هێزەكانی سنوور، هێزەكانی دژە تیرۆر، هێزەكانی پۆلیسی فیدرال، حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزەكانی فەرجی دژە تیرۆری سلێمانی تێیدا بەشدارن، پشتیوانی لەلایەن فڕۆكەكانی سوپا و هێزی ئاسمانیی و فڕۆكەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دابینكراوە.

باس لەوەشكراوە كە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، پشكنین و پاكسازكردنی رووبەری 17هەزار و 685 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دیالە، راوەدوونای تیرۆریستانی داعشە، بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەو ناوچانە پتەوتر بێت.

لا خۆیەوە جەودەت عەساف، وتەبێژی حەشدی شەعبی میحوەڕی باشوری عێراق، رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنەكە، ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و ئامانج لێی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دیالە.

لە ماوەكانی رابردوودا، قۆناغی دووەم و سێیەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی سەحەلاددین، رۆژئاوای دیالە و باشووری رۆژئاوای كەركووك ئەنجامدرابوون كە لە میاندا، ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون، هەروەها ژمارەیەك حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە خاپووركران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن