راچڵەکین-
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە بە دوو ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی لە قەرەتەپە دوو چەکدار کوژران و سێ چەکداری دیکەش برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا دوو ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی لە کاتی چوونیان بۆ دەوام لە باشووری قەرەتەپە بۆمبێكیان پێدا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون سێی دیکەش بریندار بوون.
دوای تەقینەوەکە ھێزێكی حەشد بۆ ھێنانەوەی تەرمەكان بەرەو شوێنی رووداوەكە بەڕێكەوتوون.