یاریزانێكی پێشووی یانەی زاخۆ وەك یاریدەدەری راهێنەر رووی لە خولی سعودیە كرد

وەرزش

11/07/2020     ژمارەی بینراو 329

راچڵەكین-

ساڵح جابر ساڵح ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عیراق و یانەی زاخۆ بووە یاریدەدەری یانەی تەقەدومی بەشدار لە خولی پلەیەكی وڵاتی سعودیە.

یانە سعودیەكە دوێنێ پاش گرێبەستكردن لەگەڵ  ساڵح یەكەم مەشقیان پاش دابڕانێكی دوو رۆژە دەستپێكردەوە بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ یارییەكانی خولی پلەیەك.

ساڵح لە ساڵی 1985 لە دهۆك لە دایكبووەو چەند یارییەكی بۆ هەڵبژاردەی عیراق ئەنجامداوەو لە خولی وڵاتانی سوریاو رۆمانیاو خولی عیراق یاریكردووە .

س/ پیوكەی میدیا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن