مامۆستایه‌ك له هۆڵی تاقیكردنه‌وه گێچه‌ڵی سێكسی پێكرا
ڕاچڵه‌كین-
دادگای به‌ڕێوه‌بردنی میسر ئاشكرای كردوه كه مامۆستایه‌ك قوربانی ده‌ستی 50 خوێندكاری دواناوه‌ندی بووه دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی لێ‌گرتوون قۆپیه بكه‌ن.
دادگا سزای به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی "عمرانیه" ی دا كه ئێستا مامۆستایه له خوێندنگای " سعیدیه‌ی ئاماده‌ی" به سزای 6 مانگ له كار لابردن و لێبڕینی نیوه‌ی موچه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ڕێگری بكات له‌و خوێندكارانه‌ی كه گێچه‌ڵیان به مامۆستایه‌كی ئافره‌ت كردوه له خوێندنگاكه‌ی.
دادگا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه مامۆستا ئافره‌ته پاڵپشتكه‌ری نه‌بووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی پێ كراوه به‌ڕێوبه‌ری ئیداره‌ی فێركاری پشتی نه‌گرتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كانه‌وه گێچه‌ڵی پێكراوه.