ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق بڵاوكرایەوە

عێراق

12/07/2020     ژمارەی بینراو 239

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی توشبووانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش، زیاتر لە دوو هەزارو 310 حاڵەتی نوێی توشبوون و تۆماركراوەو كۆی ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە سەروو 3100  كەس.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، دوو هەزارو 312 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 95 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەسەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە تۆماركراوە، هەزارو 645 توشبووش چاكبوونەتەوە.

ئامارەكە دەریدەخات لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 77 هەزار و 506 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ سێ هەزارو 150 توشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات 44 هەزارو 724 توشبووش چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن