پێشبینی ده‌كرێت ساڵی نوێ هه‌موو هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرێت
ڕاچڵه‌كین-
پرۆفیسۆر " ڕۆبن شاتۆك" وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێك له تاقیگه‌كان له به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه به‌م نزیكانه ڤاكسینی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا هه‌موو هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانی ده‌توانێت ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرێت و ده‌توانن بڕی پێویست ڤاكسین بۆ ته‌واوی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌یان دابین بكه‌ن.
تا ئێستا ته‌نها 15 كه‌س وه‌ك خۆبه‌خش ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقی بكرێته‌وه، و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا ژماره‌ی خۆبه‌خشه‌كان بگاته 200 كه‌س .
ئه‌م پرۆفیسۆره باس له‌وه ده‌كات ئاسان نییه دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه به‌دڵنیاییه‌وه كاری خۆی ده‌كات یان نا و هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا و ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك به باشی بچێته پێشه‌وه ئه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان به دروستی ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌شڵێت" ئێمه‌ی به‌ریتانی زۆر به‌خته‌وه‌رین له ئێستادا دوو باشترین ڤاكسینی به‌هێزمان ئاماده‌یه و هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا به‌شێك نه‌بێت له پرۆگرامی ئه‌وروپا بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا."
هێشتا هیوا و ئومێدی مرۆڤایه‌تی بۆ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا به ڕاگیر كراوی ماوه‌ته‌وه و كۆمپانیای ده‌رمانی AstraZeneca ئاشكرای كردوه له توانایدا هه‌یه 30 ملیۆن یه‌كه‌ی ڤاكسین به خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رهه‌م بهێنێت و ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌شی نیوه‌ی دانیشتوان ده‌كات.
پێده‌چێت ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت سه‌ره‌تا بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كاربهێندرێت كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه و ئه‌وانه‌ش كه گرفتی ته‌ندروستیان هه‌یه و كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زستانی ساڵی داهاتوو جگه له ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به مه‌ترسیدارتر بلاوببێته‌وه.