بوك و زاوا
ڕاچڵه‌كین-
گۆڤاری" مۆسكۆفسكی كۆمسۆمولیتس" هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و خانمه بڵاوكرده‌وه كه له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وت گیانی له‌ده‌ستدا له مۆسكۆ به‌هۆكارێكی سه‌یر و جیاواز كه به‌خه‌یاڵی كه‌سدا نایه‌ت و ئه‌مه‌ش زاوا و میوانه‌كانی توشی شۆك كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌م گۆڤاره بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه بووك به‌هۆی ئه‌و هه‌ستیاریه‌ی توشی بووه له ئه‌نجامی خواردنی چه‌ره‌س له ئاهه‌نگه‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
بووك له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه هه‌ستیاری هه‌بووه بۆ چه‌ره‌س و پێشتر كارمه‌نده‌كانی شوێنی ئاهه‌نگه‌كه له‌م بابه‌ته ئاگادار كراونه‌ته‌وه به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه له‌ناو ته‌واوی ئه‌و ژه‌مه شیرینیانه‌ی له سه‌ر مێزی ئاهه‌نگه‌كه بۆ میوانه‌كان دانراوه له‌ناویدا چه‌ره‌س هه‌بووه و دوای ئه‌وه‌ی زاوا بڕێكی لێ خواردوه هه‌ستی به خنكاندن كردوه و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 25 ساڵه هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه ڕزگاری بكات له مردن و به‌خواردنی چه‌ره‌س گیانی له‌ده‌ستداوه.